كوردێك بوو بە سەرۆكی ئۆڵۆمپی عێراق

پۆڵەتیك: سپۆڕت
كەمێك پێش ئێستا ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی لیژنەی ئۆڵۆمپی عێراق بڵاو كرایەوە تیایدا كوردێكی فەیلی بووە سەرۆكی نوێ لە شوێنی گۆڵچی ئەفسانەیی پێشووی عێراق كاپتن ڕەعەد حەمودی.

سەرمەد عەبدول ئیلا تەمەن 50 ساڵ كە كوردێكی فەیلی یە و نایەوێت بە هیچ جۆرێك بە كورد ناوزەند بكرێت براوەی هەڵبژاردنەكان بوو لە بەرامبەر سەرۆكەكەی پێشووی كە ڕەعەد حەمودی بوو سەرمەد كە خۆی لە دارایی ئۆڵۆمپی بەرپرس بوو یاریزانی پێشووی مەلەوانی عێراق و ماوەیەكیش سەرۆكی یەكێتی مەلەوانی عێراق بوو، بەڵام چەند كێشەیەكی ئابڕووچوونی سێكسی لەگەڵ چەند كچە مەلەوانێك و دواتر كۆمەڵێك مەلەفی گەندەڵیش بە تایبەت گەندەڵی دارایی وای كرد ناچار بكرێت دەست بە پۆستەكەی هەڵبگرێت.

چەند شەوێك پێش ئێستا سیروان مینە سەرۆكی یەكێتی موای تای سلێمانی لە بارەی جەنگە ساردەكانی نێو هەڵبژاردنەكانی ئۆڵۆمپییەوە ڕایگەیاند: (سەرۆكەكە كوردە، بەڵام لەم كوردانەی خۆمان نا بەڵكو كوردێكی دوورە دەستە لەمانەی ئێرە و ئەودیو دێگەڵەوە لەگەڵ ئەوەشدا ڕكابەرەكانی پێیان وا نییە دەربچێت، بەڵام من بە دڵنیاییەوە دەڵێم كوتلەكەی ئەو بەهێزترە و ئەو دەبێتە سەرۆكی ئۆڵۆمپی).

دكتۆر هەردە ڕەئوف تاكە نوێنەری كورد لە ئۆڵۆمپی عێراق

لە لایەكی ترەوە كەسێتی دیاری وەرزشی شاری سلێمانی و كوردستان دكتۆر هەردە ڕەئوف بارام كە بەشداری هەڵبژاردنەكانی كرد وەك ئەندامی كۆمیتەی تەنفیزی عێراق هەڵبژێردرا بە هیوای سەركەوتن بۆی تا خزمەت بە وەرزشی سلێمانی و كوردستان بكات لە بەغدادی پایتەخت و لە نێو ئۆڵۆمپی عێراق.

بە ناوی پێگەی Politic Sport وە پیرۆزبایی لە بەڕێز دكتۆر هەردە ڕەئوف بارام دەكەین هیوادارین لەم پۆستە و لەم هەنگاوە نوێیەی ژیانیشی دا سەركەوتوو بێت.

 

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا