چوار یاریزانی بارسا ناتوانن بەرامبەر ئەتلەتیکۆ مەرید یاری بکەن

ئەم بابەتە 292 جار بینراوە

بڕیار وایە ئەمشەو لە یاری لووتکەدا یانەی فالێنسیا پێشوازی لە یانەی بارسالۆنا بکات ، بارسا جگە لەسەرکەوتن لە یاری ئەمشەودا هیچی دیکە لە بەرژەوەندی نییە .

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی مۆندۆی کەتەلۆنی بێت چوار یاریزانی بارسا ترسیان لەسەرە لە یاریەکەی ئەمشەودا بەرامبەر فالێنسیا بەوەی هەر یەکێک لەو چوار یاریزانە کاتی زەرد وەربگرن ئەوا ڕاستەوخۆ بێ بەش دەبن لە یاری لووتکەدا بەرامبەر ئەتلەتیکۆ مەدرید یاریزاانەکانیش بریتین لە ( مێسی ، میگوێزە ، گریزمان ، دیۆنگ ) .

بڕیارە هەفتەی دا‌هاتوو یانەی بارسا میوانداری یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدی پێشەنگ بکات لە نێو یاریگای کامپ نۆی تایبەت بەخۆی !

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک