لێڤه‌رپوول گه‌رایه‌وه‌ خانه‌ی یه‌كه‌م

پۆڵه‌تیك سپۆرت

له‌ هه‌فته‌ی (13)ـى خولی ئینگلیزی یانه‌ی لێڤه‌رپوول میوانداری یانه‌ی تۆتنهامی كرد، كه‌ به‌ یاریی لوتكه‌ و شه‌ركردنی مانه‌وه‌ له‌ خانه‌ی یه‌كه‌م داده‌نرا.

له‌ یارییه‌كه‌دا سه‌ره‌تا لێڤه‌ر توانی گۆڵێك له‌ رێگه‌ی محمد ساڵه‌حه‌وه‌ بكات، دواتر یاریزانی كۆری هیونك مین سۆن ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ تۆتنهام یه‌كسان كرده‌وه‌.

له‌ گێمی دووه‌م تۆتنهام باشتر یارییان ده‌كرد، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون له‌ گۆڵكردن، تا له‌ سێ‌ خوله‌كی پێش كۆتایی تیپه‌كه‌ی یۆرگن كڵۆپ له‌ رێگه‌ی یاریزانی به‌رازیلی فێرمینهۆوه‌ گۆڵی دووه‌میانكرد و یارییه‌كه‌یان برده‌وه‌ (2به‌1)، هه‌روه‌ها یانه‌ی ریدز به‌ كۆكردنه‌وه‌ی (28) خاڵ چوونه‌ خانه‌ی یه‌كه‌م و تۆتنهام هاته‌ ریزبه‌ندی دووه‌می خوله‌كه‌.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک