پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەندازیاری خۆراک، لەبارەی ناوساجی و ئەو جۆرە شەربەتە دەستکردانەی دروستدەکرێن و لە بازاڕەکاندا دەفرۆشرێن زانیاری دەخاتەڕوو.
لەشکر حەمید، ئەندازیاری خۆراک لە لێدوانێکیدا بۆ پۆڵەتیک پرێس ڕایگەیاند،” بەشێکی زۆری شەربەتەکان سروشتی نین و دەستکردن، شەربەتە دەستکردەکان لە ماددە دەستکردەکانی وەک ئاو، رەنگ، شەکر، تام، لیمەندۆزی و ماددەی پارێزەر دروستدەکرێن، لە یەک دەبەی یەک لیتری شەربەتدا نزیکی 100 بۆ 120 گرام شەکری تێدایە، ئەمەش رێژەیەکی زۆرە و هۆکارە بۆ چەندین نەخۆشی، هەروەها ئەو ڕەنگەی تێیدەکرێت کرداری هەرسکردن تێکدەدات”.
ئاماژەی بەوەکرد،” ڕێنمایی دەدەم بە هاوڵاتیان ئەگەر خواردیان شەربەتە سروشتییەکان بخۆن و دەستکردەکان نەخۆن، چونکە کاریگەرییان لەسەر تەندروستی هەیە”.
لەبارەی ئەو ناوساجییەی لەسەر شەقامەکان دروستدەکرێن ڕوونیکردەوە، “بەشێوەیەکی گشتی ناوساجی هیچ لە پێکهاتە سوودبەخشەکانی وەک ڤیتامین، کانزا و پڕۆتینەکانی تێدانییە، جگە لەوەش ئەو زەیتەی پێی دروستدەکرێت بۆماوەیەکی زۆر بەکاردەهێنرێت و بۆ تەندروستی زۆر خراپە، من ئەڵێم ناوساجی بخۆن بەڵام بە تەندروستی و بە بری کەم بیخۆن”.