حكومەت دوا مۆڵەت دەدات بەوانەی پێوەری ئاویان نەبەستووە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار رایدەگەیەنێت، بڕیاری لێخۆشبوونی بەشێكی كرێی بەستنی پێوەری ئاو چەند ڕۆژێكی ماوە و چیتر درێژ ناكرێتەوە.

لە راگەیەندراوێكدا وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار رایگەیاند: دوای ئەوەی لەسەر داوای وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و لەبەر بەرژەوەندیی هاووڵاتییان، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان ڕەزامەندی نیشاندا لەسەر نوێكردنەوەی بڕیاری لێخۆشبوونی بەشێكی كرێی بەستنی پێوەری ئاو بۆ ئەو هاوبەشانەی تاوەكوو ئێستا پێوەریان نەبەستووە، بۆیە پێویستە ئەو هاوبەشانەی پێوەریان نەبەستووە تاكوو21_4_2023 مامەڵەی بەستنی پێوەر بكەن.

ئەوەشهاتووە، بڕیارەكە چەند جارێكی تر لەبەر بەرژەوەندیی هاووڵاتییان نوێكراوەتەوە، بەڵام لە دوای 21_4_2023 چیتر نوێ ناكرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، بۆ سوودمەندبوون لە داشكاندنەكەی حكوومەت، هەتا كات ماوە، پێویستە هاوبەشان سەردانی بەڕێوەبەرایەتی و بنكە و فەرمانگەكانی ئاو لە شار و شارۆچكەكان بكەن و دەست بە جێبەجێكردنی مامەڵەی بەستنی پێوەر بكەن.

– كرێی بەستنی پێوەری ئاو لە سەنتەری شارە گەورەكان لە 80 هەزارەوە كراوەتە 20 هەزار دینار.

– كرێی بەستنی پێوەر لە قەزا و ناحیە و كۆمەڵگەكانی دەرەوەی شارەكان لە 80 هەزارەوە كراوەتە تەنیا 10 هەزار دینار.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا