لوقمان وەردی: ساز و ئامادەین بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەندامێکی ئەنجومەنی سەرکرایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەڵێت: ئێمە وەک یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەر لە سەرەتاوە خوازیاری ئەنجامدانی هەڵبژاردنبووین و  بەردەوام ساز و ئامادەین بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن و هیچ خواستی دواخستنی هەڵبژاردنمان نییە.

لوقمان وەردی، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند: بابەتی رێککەوتنی ئێمە لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەر ئەنجام نەدانی هەڵبژاردن بابەتێکە دوورە لەراستییەوە، بەڵکو ئێمە هەر لەسەرەتاوە خوازیاری ئەنجامدانی هەڵبژاردن بووین، هەمیشە ساز و ئامادەین بۆئەنجامدانی هەڵبژاردن و هیچ خواستێکمان بۆ دواخستنی هەڵبژاردن نیە و سەرجەم ئەو رێککارە یاساییانەشی کە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دیاریکردووە وەک یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەنجاممان داوە، چونکە ئەنجامدانی هەڵبژاردن خواستی زۆرینەی میللەتەکەمان و ئێمەشە.

هاوکات ئاماژەی بەوەشدا، پارتی دیموکراتی کوردستان هەر لەسەرەتاوە دژایەتی خۆی بۆ هەڵبژاردن دەربڕی ،بەڵام ئێمە جەختلەوە دەکەینەوە کە ئامادەین بۆ هەڵبژاردن، چونکە دژایەتی کردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دژایەتی کردنی خواستی شەقام و زۆربەی خەڵکی کوردستان و قەوارەی هەرێمی کوردستانە، بۆیە ئەو بڕیارەی پارتی لە نەناردنی ناوی کاندیدەکانی بڕیاری تاک لایەنەیە و کاریگەری خراپی لەسەر شەرعییەتی دامەزراوەکان دەبێت لە هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەوەشدا ئەگەر نیەتی پارتی  بۆ رێگری کردن بێت لە هەڵبژاردن ئەوا دەبێت بەرپرسیارێتی دۆخەکە لە ئەستۆ بگرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا