پەیامێک لە مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتیمانی كوردستانەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەبۆنەی 8ی مارس رۆژی جیهانی ژنانەوە، مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتیمانی كوردستان پەیامێكی بڵاوكردەوەو تێیدا رایگەیاندووە: “لەسەر رێبازی سەرۆك مام جەلال، پشتیوانی لە خەباتی ژنان و نەهێشتنی جیاكاری دەكەین”.

دەقی پەیامەكە:

لە بیرەوەری هەشتی مارسدا، پیرۆزبایی لە ژنانی كوردستان و تەواوی عێراق و جیهان دەكەین، ئەم یادە دەكەینە دەرفەتی دووپاتكردنەوەی پشتیوانی هەمیشەیی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان، لەسەر رێبازی سەرۆک مام جەلال، بۆ خەباتی ژنان و بزووتنەوەی یەكسانی و نەهێشتنی جیاكاری و فراوانکردنی بەشداری ژنانی کوردەواری لە ناوەندەكانی بریار و داڕشتنی سیاسەتدا.

لەم یادەدا سڵاو دەنێرین یۆ رۆحی ئەو ژنە تەوارانەی لەپێناو ئازادی و سەربەخۆیی و وەک یەکی کۆمەڵایەتیدا گیانیان بەخشی، رێز و ئەمەكیش بۆ ژنانی خەباتكاری ئەمرۆ لە رێی بەدیهێنانی ماف و یەكسانیخوازیدا، بەتایبەتیش هەڤاڵان لە ژنانی تێکۆشەری ریزەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان .

مەكتەبی سیاسیی

یەكێتیی نیشتیمانی كوردستان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا