پۆڵەتیك پرێس
ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق رایدەگەیەنێت “تێچوی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت به‌گواستنه‌وه و ده‌رهێنانی نزیكه‌ی 13-15 دۆلاره و ئه‌و پاره‌ی له‌زیاده‌ی نه‌وت ده‌مێنێته‌وه زۆرینه‌ی بۆ خه‌رجیه‌كانی نه‌وت ده‌چێت”.
جه‌مال كۆچه‌ر ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق، به پۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند: “لە ناو یاسای بودجە حەقدەستی كۆمپانیاكان بە نزیكەی 14 ترلیۆن دینار دانراوە، ئه‌و پاره‌ی له‌زیاده‌ی نه‌وت ده‌مێنێته‌وه زۆرینه‌ی بۆ خه‌رجیه‌كانی نه‌وت ده‌چێت”.
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی وتیشی “له‌ناو بودجه بۆ هەر بەرمیلێك نەوت به 45 دۆلار خەمڵندراوە، ئێستاش كه نرخی نه‌وت رووی له‌به‌رزبونه‌وه كردوه، كاریگه‌ری له‌سه‌ر دۆخی ئابوری نابێت، چونكه پاره زیاده‌كه بۆ خه‌رجی كۆمپانیاكان ده‌چێت”.
ئەمە لەكاتێكدایە، گروپی توێژینەوەی کاڵا لەبانکی گۆڵدمان ساکس پێشبینیدەکات، لەماوەی شەش مانگی داهاتوودا نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بۆ 80 دۆلار بەرزببێتەوە