عێراق سێیەم گەورەترین سەرچاوەی نەوتی چینە

پۆڵەتیک پرێس

ئیدارەی گومرگی چین ئاماژەی بەوەکرد، عێراق سێیەم گەورەترین سەرچاوەی نەوتی چین بووە لە مانگی ئابی رابردوو.

لە ئامارێکی ئیدارەی گومرگی چیندا هاتووە، “عێراق سێیەم گەورەترین سەرچاوەی نەوت بووە بۆ چین لەماوەی مانگی ئابی رابردوو، بەجۆرێک لەماوەی مانگەکەدا 40.859 ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردەکردووە کە یەکسانە بە 1.318 ملیۆن بەرمیل نەوت لە هەر رۆژێکدا”.

ئەوەش هاتووە، هەناردەی نەوتی عێراق بۆ چین لە مانگی رابردوودا بەڕێژەی %26 زیادیکردووە بە بەراورد بە مانگی تەمموز.

ئەوەش لەکاتێکدایە، مانگی تەمموزی رابردوو رۆژانە عێراق بڕی 1.045 ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردەی چین کرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا