بۆ پێدانی فیزا چین کار بە پشتگیری ژووری بازرگانی سلێمانی دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت کونسوڵی وڵاتی چین لە هەولێر بڕیاردا بۆ پێدانی فیزا کار بە پشتگیری ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بکات.

نەوزاد غەفور، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لەگەڵ محەمەد رەسوڵ،جێگری سەرۆک و جەوهەر ستار،ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور لەگەڵ (ژۆ دومین) کونسوڵی کۆماری میلی چین لە هەولێر کۆبونەوە.

لەبارەی کۆبونەوەکە سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند: مەبەستی کۆبونەوەکەمان كاركردنە بۆ پتەوکردن و پەرەپێدانی زیاتری  پەیوەندی نێوان ژووی بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لەگەڵ کۆماری میللی چینی لە ڕێگەی کونسوڵی گشتی کۆماری میللی چین لە هەولێر بۆ ھەماھەنگیکردنی ھەردولا بۆکارئاسانی پێدانی فیزە بۆبازرگانان وپیشەوەران کەبەمەبەستی کاری بازرگانی رودەکەنە وڵاتی چین، وە بەھەماھەنگی لەڕێگەی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانیەوە بتوانین ھانی بازرگانانی سلێمانی بدەین قەبارەی بازرگانی فراوانتر بکەن و  ڕوولەزیاد بونی زیاتر بچێت.

لەکۆبونەوەکەدا جەختکرایەوە هەردولایەن  کار لەسەر ئەوەبکەن بازرگانان و پیشەوەران سود لە هەموو ئەو ئەزمون و پێشکەوتنانە ببینن کە وڵاتی چین بە خۆیەوە بینویەتی  لەھەموو بوارە جیاوازەکانی بازرگانی  و پیشەسازی تەکنەلۆجیا، لە ڕێگەی بەشداربوونی ژووری بازرگانی لە هەموو ئەو کۆنفرانس و کۆبونەوەو خولانەی کە ئەنجام ئەدرێت لە وڵاتی چین بە تایبەتی لە بوارە پەیوەنددارەکانی کاری هاوبەشی نێوان هەردولایەن.

ژۆ دومین كونسوڵی میلی چین خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەسەردانەکەی سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی پشتیوانی دەربڕی بۆ بەهێزکردنی پەیوەندیە بازرگانیەکان و هەموو هاوکاریەک لە کەرتی بازرگانی و پیشەسازی لەنێوان هەردولادا.

راشیگەیاند لەسەرەتای هەفتەی داهاتوو کار بە پشتگیری ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی دەکەین بۆ پێدانی فیزا بە شێوەیەکی یاسای بۆ بازرگانان و پیشەسازان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا