دۆسیەی قەڵادزێ‌ و هەڵەبجە بە رێككەوتنی سیاسی داخران

پۆڵەتیك پرێس

ئەو سكاڵایانەی لەسەر دۆسێكانی بۆردومانی قەڵادزێ‌ و هەڵەبجە و خاپوركردنی سیدسادق تۆماركران، لە دادگای باڵای تاوانەكان لەبەغدا، لە قۆناغی لێكۆڵینەوەدا بە رێككەوتنی سیاسیی ئەو لایەنانەی دەسەڵاتیان هەبوو بەسەر دادگاكەدا داخراو دۆسییەكە بەسترایەوە بەدۆسییەی ئەنفالەوە  ئەوەش پێچەوانەی یاسابوو بەڵام پشتگوێخرا.

بەكر حمە سدیق، ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق و  ئاگاداری دۆسییەی بۆردومانەكانی قەڵادزی هەڵەبجە و خاپوركردنی سەیدسادق بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، كەس و كاری قوربانیانی بۆردومانی قەڵادزێ‌ و هەڵەبجە و خاپوركردنی سەیدسادق دەبێت بۆ قەرەبوكردنەوەیان لەرووی مادی و مەعنەوییەوە پەنا بەرنە بەر ئەو یاسایانەی لەخولەكانی رابردووی پەرلەمانی عێراق دەرچوون و كۆمەڵێك یاسان ماف دەدەن بەو كەسانەی لەئەنجامی هەڵسوكەوتەكانی رژێمی بەعسی روخاو توشی زیان بوون  قەرەبوبكرێنەوە.

وتیشی، جگە لەوە هیچ رێگایەكی تر نییە بۆ قەرەبوكردنەوەیان لەبەرئەوەی  ئەو سكاڵایانەی لەسەر ئەو دۆسێیانە لە دادگای باڵای تاوانەكان لەبەغدا تۆماركران لەقۆناغی لێكۆڵینەوەدا بەرێككەوتنی سیاسیی ئەو لایەنانەی دەسەڵاتیان هەبوو بەسەر دادگاكەدا داخراو دۆسییەكە بەسترایەوە بەدۆسییەی ئەنفالەوە  ئەوەش پێچەوانەی یاسابوو بەڵام پشتگوێخرا.

ئاماژەی بەوەشكرد لەئێستادا تۆماركردنەوەی سكاڵا بۆ قەرەبووكردنەوەی زیان لێكەوتووانی ئەو دۆسێیانە هیچ سودێكی نابێت و تەنها پەرلەمانی عێراق دەتوانێت هاوكاری ئەو دۆسێیانە بێت.

لە 24_4_1974 شاری قەڵادزێ‌ لەلایەن رژێمی بەعسەوە بە چەكی ناپاڵم بۆردومانكرا و لە 26_4ی هەمان ساڵدا شاری هەڵەبجەش بۆردومانكرا، لە هەردوو بۆردومانەكەدا وێڕای خاپوركردنی بەشێكی ئەو دوو شارە ژمارەیەك هاووڵاتی مەدەنی شەهید و برینداربوون.

هاوكات ساڵی 1988 و دوای كیمیابارانی هەڵەبجە، رژێمی بەعش هەستا بە خاپوركردنی سیدسادق و گواستنەوەی دانیشتووانەكەی بۆ ئۆردوگا زۆرە ملێكان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا