کوردو سوننە پێشوازی لە حکومەتی زۆرینە ناکەن

پۆڵەتیک پرێس

جاسم محەمەد جەعفەر وەزیری پێشوو سەرکردەی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا جەختی لەوە کردەوە، کوردو سوننە پێشوازی لە حکومەتی زۆرینە ناکەن، ئاماژەو بەوەشدا، کە چوارچێوەی هەماهەنگی بەشداری لە حکومەتی تەوافوقیدا دەکەن.

جەعفەر لە لێدوانێکدا بۆ میدیا عێراقیەکان وتی، ڕۆیشتنی شاندی چوارچێوەی هەماهەنگی، پەیامەکی باشە بۆ ئەوەی کە حکومەتی داهاتوو تەنها لە سەدر پێکنایەت، بەڵکو حکومەت بە بەشداری لایەنەکان پێکدێت لە چوارچێوەی هەماهەنگیدا.

ئاماژەی بەوەشدا، حکومەتی زۆرینە پێکنایەت، چونکە نە کوردەکان پێی قایل دەبن نە سوننەکان، بەڵکو حکومەتی زۆرینەی شیعە پێکدێت.

ڕوونیشی کردەوە، ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا هیچ ڕکابەری و دوژمنایەتیەکی لەگەڵ کەسدا نیە، پێشبینی دەکات هەمووان لە حکومەتی داهاتوودا بەشداری بکەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا