ژمارەی پارتە سیاسییەكانی بەشدار لە هەڵبژاردنی توركیا ئاشكرا دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكی كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی توركیا لیستی پارتەكانی بەشدار لە هەڵبژاردنی ئاشكرا كرد و رایگەیاند، 36 پارتی سیاسی بەشداری هەڵبژاردن دەكەن.

ئەحمەد یەنار، سەرۆكی كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكانی توركیا رایگەیاند، دوای كۆبوونەوە و گفتوگۆ، لیستی پارتەكانی بەشدارمان لە هەڵبژاردن یەكلایی كردەوە و ئاشكرایكرد بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی توركیا, 36 پارت و لایەنی سیاسی بەشداری هەڵبژاردن دەكەن.

سەرۆكی كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكانی توركیا ئاماژەی بەوەشكرد، رۆژی 14ی ئایاری 2023، پرۆسەی دەنگدان لە كاتژمێر هەشتی بەیانی تا هەشتی ئێوارە بەردەوام دەبێت.

وابڕیار بوو رۆژی 18ی حوزەیرانی2023، هەڵبژاردنەكان لە توركیا ئەنجامبدرێن، بەڵام بەبڕیاری رەجەب تەیب ئەردۆغان وادەی هەڵبژاردنەكە پێشخرا، سەبارەت بە گۆڕینی وادەی هەڵبژاردنەكانیش، ئەردۆغان ئاماژەی بەوەكرد‌، ئەمە هەڵبژاردنی پێشوەختە نییە، بەڵكو تەنها گۆڕینی وادەی هەڵبژاردنە و هۆكارەكەشی بۆ لەبەرچاوگرتنی وادەی تاقیكردنەوەكان لە ناوەندەكانی خوێندنی وڵاتەكەی گەڕاندەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا