پۆڵه‌تیك پرێس:
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی له‌په‌رله‌مانی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، حكومه‌تی هه‌رێم داهاتی نه‌ك یه‌ك مانگ، به‌ڵكو داهاتی كۆكراوه‌ی دوو مانگی له‌به‌رده‌ستدایه.
سه‌رئه‌نجام دوای زیاتر له 45 ڕۆژ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریدا سبه‌ینێ پێنج شه‌ممه ده‌ست به‌دابه‌شكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بكات، له‌باره‌ی داهاتی ئێستای به‌رده‌ست حكومه‌ت شێركۆ جه‌وده‌ت، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان به پۆڵه‌تیك-ی ڕاگه‌یاند، حكومه‌تی هه‌رێم ئێستا یه‌ك ملیار دۆلار كه ده‌كاته ترلیۆنێك دینار له‌به‌رده‌ستدایه.
به‌وته‌ی شێركۆ جه‌وده‌ت، ئه‌و داهاته‌ی ئێستا له‌به‌رده‌ست حكومه‌تی هه‌رێمدایه كۆكراوه‌ی داهاتی دوو مانگی ڕابردووه.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد، “مەسرور بارزانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ڕایگەیاندوو، لەم ڕوژانەدا بەردەوام لە سەر هێڵ بووین لە گەڵ سەرۆك وەزیرانی عێراق بەرێز مستەفا كازمی و ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق و بەلێنیانداوە بابەتی ناردنی مووچە لە چەند رۆژی داهاتوودا چارەسەر بكەن”.