بۆردی ڕاگەیاندنی یەکێتی وەڵامی شاسوار عەبدولواحید دەداتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بۆردی ڕاگەیاندن بۆ سەرۆکی نەوەی نوێ لەبارەی بڕیارەکانی دادگای فیدرالی دەڵێت، “پەتی درۆ زۆر کورتە”  و پێش ئەوەی خاوەن ماڵ بگرن، دەستی دزەکە کەشف بوو.

سەرچاوەیەك لە بۆردی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەسەر كۆنگرە رۆژنامەوانیەكەی (شاسوار عەبدولواحید) سەبارەت بە بڕیارەکانی دادگای فیدرالی، رایگەیاند: كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەی سەرۆكی نەوەی نوێ لەو پەندە پێشینانە دەچێت كە دەڵێت (هەتا خاوەن ماڵ دزی گرت، دز خاوەن ماڵی گرت)، دەیەوێت بەسیناریۆیەکی فێڵبازانەی نوێ لە لێدوانەکانی ڕابردوی پەشیمان ببێتەوە و خۆی بکات بە پاڵەوانی ئەم دەستکەوتە گرنگ و مێژووییە کە لەبنەرەتدا  دژایەتی دەکرد!!!.

سەرچاوەکەی بۆردی ڕاگەیاندن ئەوەشی دوپاتکردەوە:  کە كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەی شاسوار عەبدولواحید ، شەرمەزارییەكی سیاسی و میدیایی گەورە بوو، چونكە بۆ ماوەی دوو ساڵە و هەتا دوێنێ شەو، خۆی و گروپەكەی رەخنەیان دەگرت و دژی هەڵوێستی نەگۆڕی یەكێتی بوون سەبارەت بە چۆنیەتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و ئەو سكاڵایەی كە لە دادگای فیدراڵ تۆمار كرابوو.

ئەوەشهاتووە، شەرمەزارییە چونكە لە دوو ساڵی رابردوودا لێدوان و كۆنگرە رۆژنامەییەكانی خۆی سەد لە سەد پێچەوانەی ئەو قسانە بوون كە ئەمڕۆ لەبەردەم میدیاکاندا كردی. كەچی وەك پیشەی هەمیشەیی خۆی و  وەك ئەوەی نە بای دیتبێ و نە باران، بە حسابی خۆی بە خۆنمایشكردن و هۆنینەوەی هەندێ قسە و قسەڵۆكی چەواشەكارانە بتوانێت راستییەكان لەبەرچاوی رایگشتی بشێوێنێت.

باسلەوەشکراوە، ئیدی ئەو سەردەمە بەسەرچوو كە هاووڵاتیانی هەرێم بڕوا بەو قسە ناڕاستانە بكەن و چەواشەکاریی ڕاستیەکان بشێوێنێت، باشترین بەڵگەش ئەوەیە کە لەڕۆژگارێی بوونی میدیای نوێدا فیدباک و پێوانەی ڕایگشتی ئاسان وەردەگیرێتەوە و با بفەرموێ  خۆی سەیری كۆمێنتەكان بكات و بەراوردێكی بكات لەگەڵ ئەو كۆمێنتانەی كە دوو ساڵ لەمەوبەر هاووڵاتیان لەسەر پەیامەكانی دەیاننووسی، ئیدی هەر خۆی لەگەڵ ناخی خۆی دەڵێت: ئەشهەدو (پەتی درۆ زۆر كورتە) و  بەپێچەوانەی ئیدیۆمەکەی پێشێنان ئەمجارە دز زوو دەستەکەی کەشف بوو، نەیتوانی خاوەن ماڵ بگرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا