مامۆستایانی سلێمانی ئامادەنین دەرگای ناوەندەكانی خوێندن بكەنەوە

پۆڵەتیك پرێس:
لەپارێزگای سلێمانی مامۆستایان بەهۆی جێبەجێنەكردنی داواكارییەكانیان ئامادەنین دەرگای خوێندنگەكان بكەنەوەو هۆشداریش دەدەن حكومەت، ئەگەر داواكارییەكانیان جێبەجێنەكرێت، ئەوە لەبایكۆت بەردەوام دەبن.

دڵشاد مەجید، سەرۆكی لقی سلێمانی یەكێتی مامۆستایان بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی: هۆكاری بریاردان لەسەرنەكردنەوەی ناوەندەكانی خوێندن پەیوەستە بەجێبەجێكردنی داواكانی مامۆستایەنەوە لە لایەن حكومەتەوە.

سەرۆكی لقی یەكێتی مامۆستایان وتیشی: بایكۆتكردنی دەوام لەسەر خواستی زۆرینەی مامۆستایانە، كە داوادەكەن ناوەندەكانی خوێندن نەكرێنەوە، ئێمەش وەك رێكخراوێكی پیشەیی ئەو داواكارییانەی مامۆستایانمان گەیاندووەتە وەزارەت.

ئەو ئاماژەی بەوەشكرد، پرۆسەی پەروەردە لە هەرێمی كوردستان لە 5 ساڵی رابردوودا لە شەری داعش و نە بوونی موچە تەنانەت ئەم نەخۆشییەش لەدۆخێكی خراپدا بووەو وەك پێویست نەتوانراوە خوێندكار بە ێی پێویست پەروەردە بكرێت، بۆیە لە ئێستادا ئەركی حكومەتە داواكارییاكانی مامۆستایان جێبەجێبكەن، لە پێناو دووبارەنەبوونەوەی ئەزموونی پرۆسەی خوێندن لە ساڵانی رابردودا.

هەروەها وتی: داواكارییەكانی مامۆستایان بریتین لە پێدانی موچە 30 رۆژ جارێك و دابینكردنی خزمەتگوزاریی لە ناوەندەكانی خوێندن و چەند خاڵێكی تر ئەگەر نا دەرگای خوێندن ناكرێتەوە، دوا مۆلەتیش بۆ حكومەت تا 15 ئەم مانگەیە ئەگەر نا بایكۆتكردن بەردەوام دەبێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، بڕیاربوو لەسەرەتای ئەم مانگە دەرگای قوتابخانەكان بەڕووی خوێندكارانی پۆلی یەكەم‌و دووەمی بنەڕەتی بكرێنەوە، كە لەكۆتایی مانگی رابردووەوە پۆلی دوانزەی ئامادەیی دەستیان بەخوێندن كردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا