وادەی ئەنجامدانی كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بەنادیاری ماوەتەوە

پۆڵەتیك پرێس:
شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ چوونە بەغدا، چاوەڕێی حكومەتی عێراقە، بۆ ئەوەی وادەیەك بۆ كۆبوونەوە دیاری بكەن، ئەندامێكی لیژنەی دارایش لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت: تائێستا هیچ وادەیەك بۆ ئەو كۆبوونەوەیە دیارینەكراوە.

پرۆژەی یاسای بودجەی گشتی 2021ی عێراق جگە لەو بڕگەیەی تایبەتە بە پشكی هەرێمی كوردستان پێداچوونەوەی بۆ كراوە و ئامادەیە بۆ دەنگدان، بەڵام تائێستا دیار نییە كەی پرۆژە یاساكە لەپەرلەمانەوە تێدەپەڕێنرێت.

شیروان میرزا ئەندامی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عێراق بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی: تائێستا بەفەرمی وادەی دانیشتنی پەرلەمانی عێراق تایبەت بەدەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای بودجە دیارینەكراوە و بەنادیاری ماوەتەوە.

بەوتەی ئەو پەرلەمانتارە، ئەو دانیشتنە كاتێك ئەنجامدەدرێت، كە شیعەكان دەقێك، یان پێشنیازێكی نوێ لەبارەی پشكی كوردەوە بە لیژنەی دارایی بدات، بەڵام دوای دانوستانەكانی شاندی هەرێم و بەغدا هیچ پێشنیارێك نەهاتووەتە پێشەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، دوای ئەنجامدانی چەندین كۆبوونەوە لە نێوان شاندی دانوستانكاری هەرێم‌و بەغدا لەبارەی دۆسەی نەوت و پرۆژەیاسای بودجەو موچە چارەسەركردنی كێشەكان بەنادیاری ماونەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا