ئەمریکا پێشوازی لە ڕێککەوتنی نێوان بەغدا و هەرێم دەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

باربارا لیف یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پیرۆزبایی لە حکومەتی هەرێم دەکات بەهۆی ڕێککەوتن لەگەڵ بەغدا لەبارەی هەناردەی نەوت.

ئەمڕۆ هەینی لە پەیوەندییەکەدا، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، پیرۆزبایی لە سەرۆکی حکومەت کرد بە بۆنەی واژۆکردنی ڕێککەوتنی ئەم دواییەی تایبەت بە هەناردەکردنەوەی نەوت لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ محەمەد شیاع سوودانی.

هاوکات، پشتیوانی ئەمریکای بۆ جێبەجێکردنی تەواوی ڕێککەوتنەکە دەربڕی و وتی ئەمە سەرکەوتنە بۆ هەموو عێراق.

هەر لەو پەیوەندییەدا، باس لە دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتە سیاسییەکان و چەند بابەتێکی جێی بایەخی هاوبەش کرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا