ئەمشەو جامی خوان گامبەرە

پۆڵەتیك: سپۆڕت
جامی خوان گامبەر دامەزرێنەری یانەی بەرشەلۆنەی كەتەلۆنی ئەو یانە زەبەلاحەكی دونیای تۆپی پێ‌ كە زۆرترین چیرۆكەكانی تۆپی پێی لە خۆی كۆكردۆتەوە بە تایبەت لە 16 ساڵی ڕابردوو بە دروست بوونی یاریزانێك كە هەموو جیهانی بە خۆیەوە سەرقاڵ كردووە.

یانەی بەرشەلۆنە كە لە ئێستادا بە تاریكترین ماوەی مێژوویدا تێ‌ دەپەڕێت لە سەردەمی خۆسێ‌ ماریا بارتۆمیۆدا ساڵانە و لە ساڵی 1968 وە وەك ڕێزێك بۆ ئەو پیاوە سویسرییەی كە دامەزرێنەری یانەكە بوو، بەڵام دواتر كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا جامی خوان گامبەر ئەنجام دەدەن كە ئەم یارییەی ئەمشەو ئەنجام دەدرێت بەرامبەر بە یانەی ئێڵچی بەشدار لە خولی ئیسپانیادا یاری ژمارە 55 دەبێت كە بەرشەلۆنە خۆی 43 لەو یارییانەی بردۆتەوە یانەی FC كۆڵنی ئەڵمانیش تاكە یانەیە 2 جار جامەكەی لە كامپ نۆوە بردۆتەوە بۆ ئەڵمانیا و 10 یانەی تریش توانیویانە سەرو 1 جار نازناوەكە لە بەرشەلۆنە ببەنەوە و جامەكە ببەنەوە تاكە یانەش كە 6 جار بەرشەلۆنە میوانداری كردووە و نەیتوانیوە تەنها یەك جاریش جامەكە بباتەوە یانەی ئایندهۆڤنی هۆڵەندی یە.

Image processed by CodeCarvings Piczard ### FREE Community Edition ### on 2018-08-15 19:04:28Z | | ÿwvrÿ}|xÿ…„€ÿæ>8ۉ

ئەمشەو سەعات 8 بە كاتی كوردستان یارییەكە لە سەر یاریگای كامپ نو وەك هەموو ساڵێك وا بووە بەڕێوە دەچێت كە تیایدا بەرشەلۆنە میوانداری ئێڵچی كردووە كە ئەمی دووەم یاری ئەم هەفتەیەی لالیگای بۆ دواخرا بە هۆی بەشداری كردنی یانەكەی بەرامبەر كە سڤیلیایە لە جامی سوپەری ئەوروپادا بەرامبەر بە یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی پاڵەوانی چامپیۆنس لیگ.

 

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا