هەڵەبجە بەهۆی نەبوونی بێ‌ پرۆژەیی دەناڵێنێت

پۆلەتیك پرێس: عەلی حەمە سەعید
بڕی داهاتی شارەوانی هەڵەبجە لە ساڵی رابردوودا 132 ملیۆن و 392 هەزار دینار بووە، بەڵام خەرجی شارەوانی 142 ملیۆن و 65 هەزار دینار بووە.

بەو هۆیەوە لە ساڵی 2020 تەنیا لەسەر بودجەی شارەوانی هەڵەبجە 940 مەتری چوارگۆشە كۆنكرێت كراوەو سەرجەمی پرۆژە خزمەتگوزارییەكانی شارەكەش بەهۆی نەبوونی بودجەوە راگیراوە.

شارەوانی هەڵەبجە داوا لە حكومەت و لایەنە پەیوەندیدارەكان دەكات ئاوڕی جددی لە پارێزگای هەڵەبجە بدەنەوە، چونكە بەهۆی نەبوونی بودجەوە دەیان پرۆژەی خزمەتگوزاری لە پارێزگای هەڵەبجە پەكیان كەوتووە.

لەو بارەوە كوێستان ئەكرەم، سەرۆكی شارەوانی هەڵەبجە بە پۆلەتیك پرێسی وت: بەهۆی دابیننەكردنی بودجەوە لە ساڵی رابردووەوە هیچ پرۆژەیەكی خزمەتگوزریمان نەخستووەتە بواری جێبەجیكردنەوە، ئەوە سەرەڕای ئەوەی لەساڵی 2015دا زیاتر لە 12 پرۆژەی خزمەتگوزاریمان كاركردن تێیاندا راگیراوە، بەهۆی خەرجنەكردنی بودجە بۆیان، بۆیە بەهۆی دابیننەكردنی بودجە بۆ پرۆژەكانمان نەمانتوانی وەك پێویست خزمەت بە هاووڵاتییان بكەین.

ئاماژەی بەوەشكرد، تەواونەكردنی ئەو پرۆژانەی ماوەی چەند ساڵێكە كاركردن تێیاندا ڕاگیراوە ئاستەنگی زۆری بۆ دروستكردوین بەتایبەت پرۆژەی ئاوەڕۆی سندوقی گەڕەكی شارەوانی‌و قیرتاوكردنی دوو سایدی رێگای پاركی گشتی، هاوكات لەساڵی ڕابردوودا دا بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی دارایی هاووڵاتییان و پیشەوەران و دوكاندارانی سنوورەكەمان هیچ جۆرە فشارێكمان نەكردووە بۆ ئەوەی بڕی باج و وەرگرتنی پارە كە مافی شارەوانییە زیاد بكەین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا