چوارچێوەی هەماهەنگی: کارێک ناکەین دەسەڵاتی دادوەری لە عێراق بکەوێتە ژێر پرسیارەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پاش کۆبوونەوەیان لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی، چوارچێوەی هەماهەنگیی هێزە شیعییەکان هەڵوێستی خۆیان سەبارەت بە دوورخستنەوەی محەمەدحەلبووسی لە ئەندامێتی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق راگەیاند و دەڵێن، پابەند دەبن بە بڕیارەکانی دادگای فیدراڵیی عێراق و رەتیدەکەنەوە هیچ کارێک بکەنبۆ لەکەدارکردنی ناوو ناوبانگی عێراق.

بەگوێرەی هەواڵی سەرچاوە عێراقییەکان، چوارچێوەی هەماهەنگی جەختی لە رێزگرتن لە بڕیارەکانی دەسەڵاتی دادوەری کردووەتەوە پابەندبوونی خۆی بەبڕیارەکانی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق دەربڕیووە لەسەر کۆتاییهێنان بە ئەندامێتی محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی عێراق.

چوارچێوەی هەماهەنگی رەتیکردەوە کە هیچ کاردانەوەیەکی هەبێت لەبەرامبەر بڕیارەکە، هەروەها دەشڵین، کارێک ناکەن ناوبانگی دەسەڵاتی دادوەریی عێراقبکەوێتە ژێرپرسیارەوە و هەموو ئامادەکارییەکیش دەکەن لەپێناو ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا کە ناوەڕاستی مانگی داهاتووە.

رۆژی 14ـی تشرینی دووەم، بەبڕیارێکی دادگای باڵای فیدراڵی، ئەندامێتی محەمەد حەلبووسی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق هەڵوەشێندرایەوە و لە پۆستیسەرۆکایەتی پەرلەمان دوورخرایەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا