پۆلیسی سلێمانی: باندێکمان دەستگیرکردن بڕێکی زۆر کێبڵیان دزیبوو

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پۆلیسی سلێمانی باندێکی پێنج کەسی دزیکردنیان دەستگیرکردووە و لە لێکۆڵینەوەکاندا دانییان ناوە بە ئەنجامدانی 33 تاوانی دزینی کێبڵی ماڵان لەناو شاری سلێمانی.

ئەمڕۆ دووشەممە رێککەوتی 4ی ئەیلوولی 2023، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پۆلیسی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا، دەستگیرکردنی باندێکی 5 کەسییان راگەیاند کە چەندین تاوانی دزینی کێبڵی کارەباییان ئەنجامداوە لەناو شاری سلێمانی.

پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، پاش ئەوەی هاوڵاتییەک سکاڵای یاسایی تۆمارکرد کە بڕێکی زۆر کێبڵی کارەبایی لێ دزراوە، هێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونەکانیان بەمەبەستی دۆزینەوە و دەستگیرکردنی تۆمەتباران دەستپێکرد.

هەروەها ئاشکراشیکرد، دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر تواندرا لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی رزگاری، بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، 5 کەس دەستگیربکرێن کە لە شێوەی بانددا چەندین تاوانی دزیکردنیان لەناو شاری سلێمانی ئەنجام داوە.

بەپێی راگەیەندراوەکەی پۆلیسی سلێمانی، لەکاتی لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا تۆمەتبارەکان دانیان ناوە بە ئەنجامدانی 33 تاوانی دزینی کێبڵی کارەبایی ماڵاندا.

پۆلیسی سلێمانی ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات، له‌ئێستادا هه‌ریه‌ك له‌تۆمه‌تباران (ك، ع، ر له‌دایكبووی‌ 1993 – ر، م، ر له‌دایكبووی‌ 2000 – ب، م، ح له‌دایكبووی‌ 1993 – ئـ، ج، ص له‌دایكبووی‌ 1996 – ب، ح، م له‌دایكبووی‌ 1970) به‌بڕیاری‌ دادوه‌رو به‌پێی‌ مادده‌ی‌ 443 له‌یاسای‌ سزادانی‌ عێراقی‌ راگیراون‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه.‌

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا