لە کەرکووک رووداوێکی سەختی هاتووچۆ روویدا و قوربانی هەیە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەسەر رێگەی کەرکووک – لەیلان رووداوێکی سەختی هاتووچۆ روویدا و قوربانی لێکەوتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 29ی ئابی 2023، رووداوێکی سەختی هاتووچۆ لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلدا روویدا و ئافرەتێکی تەمەن 58 ساڵ بەناوی (نەزیرە محێدین عەلی) گیانی لەدەست دا، و دوو هاوڵاتیی دیکەش بریندار بوون.

قوربانییەکە دانیشتووی شارەدێی لەیلانی سەر بە پارێزگای کەرکووکە و لە ئێستاشدا بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانە کراون بە مەبەستی چارەسەرکردنیان.

وێنەی یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکانی رووداوەکە:

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا