کومەڵەی گەشەپێدانی خانووی پلاستیکی: بڕیارەکەی حکومەتی عێراق  پێچەوانەی کاری حکومییە

پۆڵەتیك پرێس

کومەڵەی گەشەپێدانی خانووی پلاستیکی دەربارەی ڕێگرییەكانی حكومەتی عێراق بەرامبەر بەرهەمی ناوخۆیی جوتیارانی هەرێمی كوردستان ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە ڕایانگەیاندوو ، ماوەی چەند ڕۆژێکە حکومەتی عێراقی ڕێگری دەكات بەرووبوومی کشتوکاڵی و بەرهەمی ناوخۆیی جوتیارانی هەرێمی كوردستان   بەرەو خوارووی عێراق بڕوات،ئەوهەنگاوەش  پێچەوانەی کاری حکومییەو سیاسەتێکی دوور لەبەر پرسیارێتی و بەیەک پارچەیی مامەڵەنەکردنە لەگەڵ سەروەری نیشتیمانیدا.

لەڕاگەیەندراوەكەدا کومەڵەی گەشەپێدانی خانووی پلاستیکی ئاماژە بەوەدەكات، سەرۆکی حکومەت و وەزیری کشتوکاڵ و زۆرێکی تری بەرپرسان  بەنامەو بەپەیوەندی ڕاستەو خۆ لەگەڵ پەرلەمان و سەرۆک وەزیرانی عێراق  و وەزیری کشتوکاڵی عێراق قسەیانكردووە بەڵام تا ئێستا وەڵامێکی نەرێنی وەرنەگیراوە و دەستی دەستی دەکەن،ئەوەش دوورە لە پرەنسیبەکانی دەوڵەت داری و بەیەک چاوسەیرنەکردنی عێراقە وەک یەکەیەکی ئیداری.

هاوكات دەشڵێن، ئێمە وەک کۆمەڵەی گەشەپێدانی خانووی پلاستیکی کوردستان پاڵپشتی ھەوڵەکان حکومەتی ھەرێمین  بەڵام دان بەخۆداگرتن سنوری ھەیە و جگە لە ھەڵوێستی توندی  جەماوەری جوتیاری  بەرامبەر ھەڵوێستی نابەرپرسیارانەی حکومەتی عیراقی داوا دەکەین دوای دان بەخۆداگرتن و دوور لەپەڕچەکردار، حکومەتی ھەرێم بە بژاردەی دروست وەڵامی ھەنگاوی نابەجێ و نادروستی حکومەتی عێراقی فرە خاوەن فرە بڕیار بدەنەوە.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک