هەنگاریا کۆچبەرانی ئەفغانی لە وڵاتەکەی وەرناگرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ پپێنج شەممە ٢٦ی ئابی ٢٠٢١. وەزارەتی بەرگری هەنگاریا ڕایگەیاند، فڕۆکە سەربازییەکانی و یەواوی هێزەکانی کە بەشداریان کردبوو لە چالاکیەکانی گواستنەوە لە ئەفغانستان، ناوچەکەیان بەجێهێشیت و بە سەلامەتی گەیشتنەوە هەنگاریا.

بڕیارە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، فەرماندەی هێزەچەکدارەکانی هەنگاریا، لێدوان بدات سەبارەت بە ڕووداوەکانی کاتی گواستنەوەکە.

پیتەر سیاتۆ وەزیری دەرەوەی هەناگریا، دوێنێ چوارشەممە ڕایگەیاند گەشتەکان لە ئەفغانستانەوە بەرەو کۆتایی دەڕۆن و نزیکەی 500گەشتیان ئەنجام داوە.

لە ئێستاشدا هەوڵەکان چڕتر بوونەتەوە بۆ بەجێهێشتنی ئەفغانستان، لە لایەن بیانیەکان و ئەفغانیەکانەوە، بە یارمەتی دەوڵەتانی ڕۆژئاوا، دوای بەرەنگاربوونەوەی تاڵیبان بۆ ماوەی 20 ساڵ، لە هەفتەی داهاتوودا هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانی ناتۆ فرۆکەخانە بەجێدەهێڵن.

هەنگاریا بە توندی دژایەتی، کۆچبەرانی نایاسایی ئەفغانی دەکات بۆ وڵاتانی ئەوروپا، پلانەکانی بۆ وەرگرتنی کۆچبەرانی ئەفغانی لە وڵاتەکەی ڕەتکردەوە، تەنها ئەو کەسانە نەبێت کە بەهۆی پشتیوانیان بۆ هێزەکانی هاوپەیمانی ناتۆ، لە ئەفغانستان ژیانیان لە مەترسیدایە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا