پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی ئهزمهڕ تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەو ڤیدیۆی تایبەتی لەژنێك کردبوو.
ئەمڕۆ یەکشەممە18ی حوزەیران، دوای تۆمارکردنی سکاڵایهكی یاسایی لەسەر تۆمەتبارێک کە ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆ تایبەتییەکانی لەژنێك کردبوو، دەستبەجێ ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەو بەدواداچونیان بۆ دۆزینەوەو دەستگیرکردنی تۆمەتبار دەستپێکرد.
ئاماژەی بەوەکرد، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا لەماوەیەکی کەمدا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی ئهزمهڕهوە دەستگیربکرێت و ههروهها دهستگیرا بهسهر موبایل و كۆمپیوتهری تۆمهتباردا.
جەختیکردەوە، تۆمەتبار (یـ، غ، ح) لهدایكبووی 1987دانی بەتاوانەکەیدا ناوەو لەئێستادا بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی2 لەیاسای خراپ بەکارھێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.