دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی ئەمیرێکی داعش ڕادەگەیەنێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی ئۆپراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم، بە هەماهەنگی دەزگای دژەتیرۆری عێراق لە ئۆپراسیۆنێکی هاوبەشدا ئەمیری چەکدارە بیانییەکانی داعشیان  دەستگیرکرد.

هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئۆپراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایش، لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری وورد و چاودێری بەردەوام، لە ئۆپراسیۆنێکی هاوبەشدا بە هەماهەنگی دەزگای دژەتیرۆری عێراق لەپارێزگای کەرکوک تیرۆریستی داواکراو ( ابو بخارى)دەستگیرکرد، ناوبراو ئەمیری کەتیبەی ( چەکدارە بیانیەکانی ) گرووپی تیرۆریستی داعش بووە.

هێزەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم دڵنیایی دەداتە هاوڵاتیان، هەمیشە دەستێکی پۆڵاین دەبین  بۆ بەگژداچوونەوەی تیرۆر و پاشماوەکانیان، لەپێناو فەراهەمکردنی ئارامی و ئاسایشی زیاتر بۆ هەرێمەکەمان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا