هەوڵ بۆ نەهێشتنی خانەنشینی پۆستە باڵاکانی عێراق دەدرێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هادی سەلامی، ئەندام پەرلەمانی عێراق ئاشکرایکرد، لە پەرلەمانەوە هەوڵێک هەیە بۆ دانانی یاسایەک، کە دەبێتەهۆی ڕەتکردنەوەی خانەنشینی ئەندامانی پەرلەمان و سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق.

هادی سەلامی ئاماژەی بەوەکرد، “ئۆپۆزسیۆنی پەرلەمان هەوڵ بۆ دانانی یاسایەک دەدات، بۆ بەدیهێنانی دادپەروەری نێوان ڕۆڵەکانی میللەت و بەرپرسان و لابردنی جیاکارییەکان”.

وتیشی: ئۆپۆزسیۆن پشت بە ماددەی 14 لە دەستووری عێراق دەبەستێت کە تیایدا هاتووە، “عێراقییەکان بەبێ جیاوازی ڕەگەز، نەتەوە، ڕەچەڵەک، ڕەنگ، ئایین، پۆست، کورسی، بیروڕا و دۆخی ئابووری و کۆمەڵایەتی، لەبەردەم یاسادا یەکسانن”.

ئەو پەرلەمانتارە ئاشکراشی کرد، “کوتلە ئۆپۆزسیۆنەکان واژۆیان کۆکردووەتەوە بۆ لابردنی خانەنشینی پەرلەمانتاران و نەدانی هیچ بڕە پارەیەک بە پەرلەمانتاران لەژێر ناوی باشترکردنی دۆخی گوزەرانیان، لەدوای تەواوبوونی ماوەی یاسایی خۆیان لە پەرلەمان”.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک