وەزارەتی داد بۆ وەزارەتی ناوخۆ: گرێبەستی ئەلیکترۆنی پێچەوانەی یاسایە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی دادی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، گرێبەستی ئەلیکترۆنی کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل پێچەوانەی یاسایە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی دادی حکومەتی هەرێم لە نوسراوێکدا کە ئاراستەی وەزارەتی ناوخۆی کردووە ڕایگەیاندووە، “گرێبەستی ئەلیکترۆنی کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل پێچەوانەی بەشی 5ی بڕگەی 1ی یاسای هاتوچۆ ژمارە 86ی ساڵی 2004ی هەموارکراوە.

ئەوەشی خستەڕوو، بەگوێرەی گرێبەستی ئەلیکترۆنی هیچ ڕۆڵێک بۆ بریکارنامە ناهێڵێت و ئەمەش پێچەوانەی دەقی مادەی (46)ە لە یاسای دادنوسی ژمارە (33)ی ساڵی 1998ی هەموارکراو.

لە نوسراوەکەی وەزارەتی داددا ئەوەش هاتووە، “بڕیاری گرێبەستی ئەلیکترۆنی دژی یاسای شارستانی عێراقی ژمارە 30ی ساڵی 1951ی هەموارکراوە، کە هەرکەسێک مافی پێدانی بریکارنامەی هەیە بە یەکێکی تر کە کارەکانی یاسایی پێ بکات”.

وەزارەتى داد داواشى لە وەزارەتى ناوخۆ کردووە بەپێی یاسا پێداچوونەوە بە رێنمایی گرێبەستی ئەلیکترۆنیدا بکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا