تكایە سەبرمان تاقی مەكەنەوە.. هەڕەشەگەورەكەی تاڵیبان بۆ ئێران

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

تاڵیبان لە نوێترین هێرشیدا بۆسەر خاكی ئێران سنوری ئەو وڵاتەی بەزاند و دەڵێت توڕەمان كەن تەواوی ئێران لە 24 سەعاتدا دەگرین.

تادێت گرژیی سەربازیی لەنیوان ئێران و ئەفغانستان توندتر دەبێتەوە و لە نوێترین پێشهاتدا تاڵیبان و ئێران بە چەك لە یەكتریان دا

تادێت گرژیی سەربازیی لەنیوان ئێران و ئەفغانستان توندتر دەبێتەوە و لە نوێترین پێشهاتدا تاڵیبان و ئێران بە چەك لە یەكتریان دا
دوای كۆنترۆڵكردنی ئەفغانستان لەلایەن تاڵیبانەوە ئێران هەر زوو هۆشداریی لەوە دا كە ئەمە بە جۆرێك لە پیلانگێڕیی دەبینن كە هێزێكی سونەی توندڕەوو ببێتە دراوسێیان كە ئێران هێزی یەكەمی شیعەیە لە جیهان و ناوچەكەدا.

دوابەدوای كۆنترۆڵكردنی تەواوی خاكی ئەفغانستان لەلایەن تاڵیبانەوە هەر زوو حكومەتە سونە توندڕەوەكە كە شارەزایی و ئەزموونی جەنگییان بە ئەندازەیەك بەرزە كە شەڕی ئەمریكا و سۆڤییەت و حكومەتی هەڵاتووی ئەفغانستانیشیان هەیە تانك و چەكی قورسیان بردە سەر سنوری ئێران ئەفغانستان لای خۆشییەوە ئێران بەهەمان شێوە دەستی بە جوڵە كرد.

هێڵمەند ئەو ڕوبارەی كە هەردوو وڵات جیادەكاتەوە و لە ئەفغانستانەوە دەڕژێتە ئێران ئێستا گەورەترین كێشەی بۆ ئێرانییەكان دروستكردووە

ئێستا سەرەتاكانی ئەو ترسە سەریانهەڵداوە كە ئێران پێشتر هۆشداریی لێدابوو چەندین ڕوبەڕوبوونەوە لەسەرەتای دەسەڵاتی تاڵیبان سەرئهەڵداوە لەنێوان هەردوو پاسەوانی سنوردا بە ئەندازەیەك چەكدارانی تاڵیبان كۆنترۆڵی سەر سنوریان لە سوپای پاسداران وەرگرت لە ماوەكانی ڕابردوو و چونە خاكی ئێرانەوە هەفتەی ڕابردووش جارێكی تر شەڕی سەخت لەنێوان هەر دوو سوپاكە ڕویدا.

900 كیلۆمەتر هێڵی سنوریی لەنێوان هەردوو وڵاتدا هەیە هێڵمەند ئەو ڕوبارەی كە هەردوو وڵات جیادەكاتەوە و لە ئەفغانستانەوە دەڕژێتە ئێران ئێستا گەورەترین كێشەی بۆ ئێرانییەكان دروستكردووە بەجۆرێك ساڵانە لە ئەفغانستانەوە دەڕژێتە ئێرانەوە بەڵام ئێستا حكومەتی تاڵیبان ئەم ئاوەی لە ئێران گرتووەتەوە.

هێڵمەند ئەو ڕوبارەیە كە لە شاخەكانی هیندۆكۆش لە ئەفغانستانەوە دەچێتە ئێران و ساڵانە 800 20 ملیۆن مەتر چوارگۆشە بۆ پارێزگاكانی سیستان و بەلوچستانی ئێران دابین دەكات بەڵام ئێستا تاڵیبان ئەم ئاوەی لە ئێران گرتووەتەوە و بەتەواوی وشكی كردووە.

فەرماندەی هێزە چەكدارەكانی تاڵیبان لە نوێترین هەڕەشەیدا بۆ سوپای پاسداران دەڵێت ئێمە خەڵكی كە نین سەبرمان تاقی مەكەنەوە

لەسەر ئەمە چەند جارێك ڕوبەڕوبووەنوەی چەكداری ڕویداوە و چەند جارێك لە شەڕەكەدا تالیبان خۆی كردووە بەناو خاكی ئێراندا و ئێستاش تانك و زرێپۆشی بۆ ئێران بردووەتەسەر سنور و فەرماندەی هێزە چەكدارەكانی تاڵیبانیش لە نوێترین هەڕەشەیدا بۆ سوپای پاسداران دەڵێت ئێمە خەڵكی كە نین سەبرمان تاقی مەكەنەوە چونكە لە 24 سەعاتدا هەموو خاكی ئێران كۆنترۆڵ دەكەین.

بەڕای چاودێرانی سیاسیی ئەمە سەرەتای ئەو ئاژاوەیەیە كە بۆ ئێران ئامادەكراوە و ئەم هێزە شەڕەكەرە سونەیەی ئێستا دراوسێی ئێرانە دەبێتە سەرئێشەیەكی جدی بۆ لەمەودوای تاران.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا