رزگار حاجی حەمە: بۆ دیاریكردنی وادەی هەڵبژاردن پرس بە هیچ لایەنێكی سیاسی نەكراوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لێپرسراوی دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان ڕەتیدەكاتەوە بۆ دیاریكردنی وادەی هەڵبژاردن راوێژیان لەگەڵ كرابێت و دەڵێت، هێشتا یاسای هەڵبژاردن هەموارنەكراوەتەوە و كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنیش وادەی بەسەرچووە، ئیتر چۆن هەڵبژاردن ئەنجام دەدرێت.

رزگار حاجی حەمە، لێپرسراوی دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتی، بە دەنگی ئەمەریكای راگەیاند: بۆ دیاریكردنی وادەی هەڵبژاردن پرس بە هیچ لایەنێكی سیاسی نەكراوە، پاشان گەر كۆمیسیۆنی هەڵبژاردن وادەی بەسەرچووبێت و یاسای هەڵبژاردن هەموار نەكرابێتەوە، هەڵبژاردن چۆن ئەنجام دەدرێت.

رزگار حاجی حەمە لێپرسراوی دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتی ئاماژە بەوە دەكات، لەكاتێكدا وادەی هەڵبژاردن دیاریكراوە، لایەنەكان سەرقاڵی گفتوگۆ و دانوستان بوون لەسەر هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردن، دەڵێت: ئێمە نازانین لەسەر چی بنەمایەك وادەی هەڵبژاردن دیاریكراوە.

رۆژی یەك شەممە 26_3_2023 سەرۆكی هەرێمی كوردستان، ڕۆژی 18ی مانگی یازدەی 2023ی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دیاریكرد، هەموو لایەنە پەیوەندیدارەكانیشی راسپارد بۆ ئەنجامدانی كاری پێویست بۆ ئامادەكارییەكانی ئەنجامدانی هەڵبژاردن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا