بانکی ناوەندی قەبارەی فرۆشی دۆلاری ئەمڕۆی ئاشکراکرد

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قەبارەی فرۆشی دۆلاری بانکی ناوەندی زیادیکردووە و تەنها ئەمڕۆ نزیکەی 200 ملیۆن دۆلاری بەنرخی فەرمی بانکی ناوەندی (1310) دینار بۆ هەر دۆلارێک خستە بازاڕەوە و راستەوخۆ کاریگەری لەسەر نرخی دۆلار دانا.

ئەمڕۆ سێشەممە، 10ـی تشرینی یەکەمی 2023، بانکی ناوەندی عێراق، 199 ملیۆن و 63 هەزارو 829 دۆلاری خستە بازاڕەکانەوە.

لەو بڕە پارەیەش، 26 ملیۆن و 540 هەزار دۆلاری بەشێوەی نەختینەیی و 172 ملیۆن و 523 هەزارو 829 دۆلاریشی بەشێوەی حەواڵە خستە بازاڕەکانی عێراقەوە.

لەگەڵ خستنەڕووی قەبارەی دۆلاری ئەمڕۆی بانکی ناوەندی، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار رووی لە دابەزین کردو لە ئێستادا 100 دۆلار بە 163 هەزارو 500 دینار لە بازاڕەکانی دراوی عێراق مامەڵەی پێوە دەکرێت.

بانکی ناوەندی عێراق، لە چوارچێوەی هەوڵەکانی بۆ جێگیرکردن و بەرزکردنەوەی بەهای دینار بەرامبەر بە دراوە بیانییەکان، رۆژانە گوژمەیەک دۆلار بەهەردوو شێوەی نەختینەیی و حەواڵە، دەخاتە بازاڕەکانی عێراقەوە. سەرەڕای هەوڵەکانی بانکی ناوەندی عێراق، هێشتا دۆلار هەر لە بەرزیدا ماوتەوە و هیچ هیوایەک نیە بۆ دابەزینی لە ماوەیەکی کورتدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا