سەدر لە ڕێگەی بەیاننامەیەکەوە هێرش دەکاتە سەر ئەمریکا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ دووشەممە، موقتەدا سەدر بەیاننامەیەکی نوێی بۆ هاوڕەگەزبازان بڵاو کردەوە، لە ڕێگەیەوە هێرش دەکاتە سەر ئەمریکا.

لە بەیاننامەکەدا ئاماژە دەکات، لەگەڵ ئەو هەوو لوتبەرزی بێڕێزیەی ئەمریکا شانازی بە کۆمەڵگەی هاورەگەزبازییەوە دەکات.

ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات، کە ئەوان بوونەتە هۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی ئاوڵەی مەیمون، بەرپرسیان لە نەخۆشیەکە، بە کارەسات ناوی دەبات کە دەوڵەتێکی زلهێز شانازی بە پەیوەندی سێکسی گوماناویەوە دەکات و بە ماف مرۆڤ ناوی دەبات، لە جیاتی ئەوەی لە ڕێگەی تەکنەلۆژیای پێشکەوتووەوە سود بە کۆمەڵگە بگەیەنێت.

ڕوونیشی دەکاتەوە، لە کاتێکدا جیهان لە لێواری جەنگی جیهانی ئەتۆمیدایە، پڕبووە لە شەڕو پێکدادان، وەک ئەو شەڕەی لە یەمەن و ئۆکرانیا و بۆرما هەیە، شەرمەزارییە بۆ ئەوانەی شانازی بە یاساکانیانەوە دەکەن.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا