حكومەتی عێراق: هەرێم پابەندە بەیاسای كورتهێنانی داراییەوە

پۆڵەتیك پرێس

وتەبێژی حكومەتی عێراق رایگەیاند، حكومەتی هەرێم پابەندە بەیاسای كورتهێنانی داراییەوە، ئاماژە بەوەشدەكات بودجەی ساڵی 2021 قەیرانی نێوان عێراق و هەرێمی كوردستان چارەسەر دەكات.

حەسەن نازم وتەبێژی حكومەتی عێراق رایگەیاند، بڕیاردراوە خاڵە سنورییەكان بەهێڵەكانی ئینتەرنێتەوە ببەسترێنەوەو هەرێمیش پابەندبوونی خۆی بەیاسای كورتهێنانی داراییەوە راگەیاندووە.

ئاماژەی بەوەشكرد، كۆبوونەوەدان سەبارەت بە بودجەی ساڵی 2021، بودجەكەش قەیرانی هەرێم و بەغدا چارەسەر دەكات.

تائێستا هەردو لایەنی هەرێم و بەغدا بەردەوامن لە گفتوگۆكانیان سەبارەت بە چارەسەری ئەو كێشانەی لەنێوانیاندا هەیە.

شاندەکەی هەرێم چەندین كۆبونەوەیان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حكومی و حزبی لە بەغدا ئەنجامداوە، بەڵام تائێستا لەگەڵ لایەنی عێراقی نەگەشتونەتە هیچ رێككەوتنێك.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا