پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی لە یادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان بڵاودەکاتەوە و دەڵێت: بەو ھیوایەی ئەم یادە دەرفەتێک بێت بۆ گەشەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوانی ھێز و لایەنە سیاسییەکان لەم ھەلومەرجەدا.
دەقی پەیامەکەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان:
بەرێزان مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
لەیادی حەفتاوحەفتەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، پیرۆزبایی گەرم ئاراستەی ئێوە و لایەنگرانتان دەکەین.
بەو ھیوایەی ئەم یادە دەرفەتێک بێت بۆ گەشەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوانی ھێز و لایەنە سیاسییەکان لەم ھەلومەرجەدا کە پێویستی بە رێکخستنەوەی ئەولەویاتەکانی خەبات ھەیە بە قازانجی چاککردنی ژیان و گوزەرانی میللەتەکەمان، تەئکید دەکەینەوە کە کوردستان و ئەزموونەکەی بەرھەمی خوێنی گەشی ھەزاران شەھید و قوربانیە، بۆیە پاراستنی قەوارەی ھەرێم و دەستکەوتەکان پێویستی زۆری بە ھەماھەنگی و لە خۆبردوویی نەتەوەیی و گەشانەوەی شەراکەتە.
جارێکی تر پیرۆزە و سەرکەوتووبن…
مەکتەبی سیاسیی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان