10 یەمین سەبەتەی خۆراک بەسەر هاوڵاتیاندا دابەش دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕایگەیاند، ئامادەکاری بۆ دابەشکردنی 10یەمین سەبەتەی خۆراک بەسەر هاوڵاتیاندا دەکەن، هەروەها سەبەتەی 11 بەسەر خێزانە کەمدەرامەتەکاندا دابەش دەکرێت.

ئەمڕۆ شەممە23ی کانونی یەکەم، وەزارەتی بازرگانی عێراق ئاشکرایکرد،” ئامادەکارییەکانی 10یەمین سەبەتەی خۆراک بەسەر هاوڵاتیاندا کۆتایی هاتووە، لە پارێزگای ئەنباریش ئەمڕۆ کۆگاکان بەشەخۆراکی تەواویان بەسەر بریکارەکاندا دابەش کردووە”.

ئاماژەی بەوەکرد، لەسەرجەم پارێزگاکانی وڵات بە هەرێمی کوردستانیشەوە بەشەخۆراکی 10یەمین، کە لە شەش ماددە پێکهاتووە دابەش دەکرێت و هەوڵ دەدەن لە ساڵی داهاتوودا سێ ماددەی دیکە کە بریتین لە شیر، پەنیر و ئاردی سفر بۆ بەشەخۆراک زیادبکەن.

ڕوونیکردەوە، بەشەخۆراکی 11 بەسەر ئەو خێزانانەدا دابەش دەکرێت، کە لە تۆڕی چاودێری کۆمەڵایەتی ناویان تۆمارکراون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا