وادەی جێجەجێکردنی سیستمی پارەدانی ئەلیکترۆنی لە بەنزینخانەکانی عێراق ڕاگەیەندرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ شەممە 25ی ئادار، وەزارەتی نەوتی عێراق، کاتی دەستپێکردنی سیستمی پارەدانی ئەلیکترۆنی لە بەنزینخانەکانی بەغدا و پارێزگاکان دیاریکرد.

عاسم جیهاد، وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند،” لە سەرەتای مانگی نیسانەوە، جێبەجێکردنی سیستمی پارەدانی ئەلیکترۆنی لەبەشێکی زۆر لە وێستگەکانی بەنزینخانەکانی هەردوو دیوی بەغدا رەسافە و کەرخ دەستپێدەکات و تا مانگی ئایار لەهەموو وێستگەکانی بەغدا و پارێزگاکانی دیکە کاری پێدەکرێت”.

ئاماژەی بەوەکرد، وەزارەتی نەوت یەکەم وەزارەتە، کە ڕێنماییەکانی سەرۆک وەزیرانی عێراقی بۆ پەسەندکردنی پارەدانی ئەلیکترۆنی لە مامەڵە داراییەکاندا جێبەجێکردووە.

ڕوونیکردەوە، سیستمی پارەدانی ئەلیکترۆنی بارگرانی سەر هاوڵاتیان کەمدەکاتەوە، پاڵپشتی ئابووری نیشتیمان دەکات و مامەڵەکردن بە کاغەز دەگۆرێت بۆ شێوەی ئەلیکترۆنی، هەروەها ئەو سیستمە لەسەر کارتەکانی ماستەر کارد و کی کارد کاردەکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا