وەزارەتی ئەوقاف داوایەک ئاراستەی حاجییان دەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێم داوا لە حاجییان دەکات، خۆراک و پێداویستی زۆر لەگەڵ خۆیان نەبەن و خەڵک لەگەڵ خۆیان نەبەن بۆ فڕۆکەخانە.

ئەمڕۆ سێشەممە 14ی حوزەیرانی 2022 وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی ڕایگەیاند، پێویستە حاجییان لەگەڵ خۆیان خۆراک و پێداویستی زۆر نەبەن و لەکاتی گەشتەکەیان ڕەفتاری نابەجێ نەنوێنن.

ڕۆژی دووشەممە هەر لەبارەی حاجییانەوە وەزارەتی ئەوقاف ڕایگەیاند،ئاگاداری هه‌موو هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك بۆ ئه‌مساڵ نه‌كه‌ونه‌ داوی به‌دل حه‌ج واته‌ حه‌جكردن له‌ جیاتی كه‌سێك له‌ سعوودیه‌ زۆر ئه‌سته‌مه‌.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک