ڕاوێژکاری کازمی: زیادەی داهاتی نەوت بۆ پرۆژەی وەبەرهێنان بەکار دەهێنرێت

پۆڵەتیک پرێس

ڕاوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیران ڕایگەیاند، زیادەی داهاتی نەوت بەشێکی بەکاردەهێنین بۆ ئاسایشی خۆراک هەروەها بەشێکیتریشی بۆ وەبەرهێنان.

مەزهەر محەمەد ساڵح ڕاوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق مستەفا کازمی ڕایگەیاند، بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوتەوە داهاتەکەشی زیای کردووە، ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە بەشێکی داهاتەکە بۆ پرۆژەی وەبەرهێنان خەرج دەکرێت، بەشێکی دیکەشی بۆ هەژاران و ئاسایشی خۆراکی وڵات دەبێت.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، هەیسەم جەبوری ڕاوێژکاری هونەری مستەفا کازمی ڕایگەیاند، ئەوزیادەیەی کەلە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دەستمان کەوتووە بڕی 25 ملیۆن دینارە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا