پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەرگری شارستانی هەولێر ڕایگەیاند، ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە گوندی منارە لە ژمارەیەک کۆگای ئالیکی ئاژەڵان ڕوویدا.
ئەمڕۆ دووشەممە30ی تشرینی یەکەم، بەرگری شارستانی هەولێر بڵاویکردەوە، “لە کاتژمێر 2:30 شەو لە سووتانی سێ کۆگای تایبەت بە ئالیکی ئاژەڵان ئاگادارکراینەوە”.
ئاماژەی بەوەکرد، لەدوای ئاگادارکردنەوەکە توانرا ئاگرەکە لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانییەوە کۆنتڕۆڵ بکرێت،
ڕوونیکردەوە، ڕووداوەکە هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە و بەدواداچوون بۆ زانینی هۆکاری سەرەکی ئاگرەکە دەستیپێکردووە.