دانیشتنی پەرلەمان تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار دواخرا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرچاوەیەک بە پۆڵەتیک پرێسی ڕاگەیاند، دانیشتنی ئاسایی پەرلەمان کاتژمێر 2:00 ئەنجامدەدرێت و پرسی سەرۆککۆماریش دواخراوە.

بەگوێرەی ئەو سەرچاوەیە دانیشتنەکەی پەرلەمان تەنها تایبەت دەبێت بە هەڵبژاردنی لیژنە هەمیشەییەکان و پرسی سەرۆککۆمار دوادەخرێت بۆ کاتێکی دیکە.

پێشتریش سەرچاوەیەکی پەرلەمانی ڕایگەیاند، نیسابی یاسایی دانیشتنی پەرلەمان بەدینەهاتووە و ژمارەی بەشداربووان 185 ئەندام تێپەڕناکات.

بڕیاربوو ئەمڕۆ چوارشەممە دانیشتنی تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری عێراق بەڕێوەبچێت، لەدوای ئەوەی دانیشتنی ڕۆژی شەممەی ڕابردوو بەهۆی نەبوونی نیسابی یاسایی شکستیهێنا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا