وەزارەتی تەندروستی زانیاری لەبارەی دامەزراندنی پزیشكانەوە دەدات

پۆڵەتیك پرێس

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند، تا ناوەڕاستی مانگی كانوونی یەكەمی ئەمساڵ رێكارە كارگێڕی و یاساییەكانی دامەزراندنی ئەو پزیشكانە كۆتایی دێت كە حكومەت بڕیاری دامەزراندنیانی داوە.

ئاسۆ حەوێزی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم بە پۆڵەتیك پرێسی وت، “پێویستیەكی زۆرمان بە دامەزراندنی ئەو پزیشكانە هەیە بەتایبەت لەسەر ئاستی شار و شارۆچكەكان”.

ئاماژەی بەوەشكرد، بۆئەوەی دادپەرەوەری لە دابەشكردنیان هەبێت، وەزارەتی تەندروستی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی سەرپشك كردووە تاوەكو بەپێی ئەو پێویستییەی هەیانە پشكی خۆیان دابەش بكەن بەسەر سەنتەری پارێزگا و قەزاو ناحییەكاندا.

لەبارەی دامەزراندنی ئەو 500 كارمەندەی تەندروستیشەوە كە بڕیارە بەشێوەی گرێبەست بۆ نەخۆشخانەكانی كۆرۆنا دابمەزرێن، ئاسۆ حەوێزی باسی لەوەكرد، كارەكانی ئەوانیش لە قۆناغی كۆتاییدایە و بە دەستبەكاربوونی ئەو كارمەندانە بۆشاییەكی گەورە لە سەنتەر و نەخۆشخانەكانی تایبەت بە كۆرۆنا پڕدەبێتەوە.

پێشتر خالس قادر بەڕێوەبەری گشتی دیوان لە وەزارەتی تەندروستی بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاندبوو وەزارەتی تەندروستی 500 كارمەند بۆ نەخۆشخانەكانی كۆرۆنا بەشێوەی بەگەڕخستن دادەمەزرێنێت.

لەماوەی رابردوشدا حكومەتی هەرێم رەزامەندی لەسەر دامەزراندنی 348 دەرچووی كۆلیژەكانی پزیشكی گشتی لە هەرێم دەركرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا