بە سەردانێکی لەناکاو پوتن گەیشتە ماریۆپۆل

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ یەکشەممە میدیاکانی ڕوسیا بڵاویانکردەوە، ڤلادمیر پوتن، سەرۆکی ڕوسیا بە سەردانێکی لەناکاو گەیشتووەتە شاری ماریۆپۆل لە ئۆکرانیا کە لە ئێستادا لەژێر دەسەڵاتی ڕوسیایە.

ئاژانسی تاسی ڕوسی بڵاویکردەوە، پوتن گەیشتووەتە ماریۆپۆل، کە لەسەرەتای هەڵگیرسانی جەنگەوە لە ئۆکرانیا، ڕوسیا دەستی بەسەردا گرتووە.

ئەوەشی خستەڕوو، بڕیارە پوتن دەستپێکردنی چەند پڕۆژەیەک لە شارەکە ڕابگەیەنێت و قسە بۆ دانیشتووانەکەی بکات.

شاری ماریۆپۆل دەکەوێتە ناوچەی دۆنێتسک لە هەرێمی دۆنباس لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا و لە ئێستادا لەژێر دەسەڵاتی ڕوسیادایە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا