پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و هادی عامری، سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح لە بەغدا كۆبوونەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا كە رەفعەت عەبدوڵا، بڕیاردەری دەستەی كارگێڕی و خالید شوانی، ئەندامی مەكتەبی سیاسی ئامادەبوون، دوایین گۆڕانكارییەكان گفتوگۆی لەبارەوەكرا و جەخت لە لێكتێگەیشتن و چارەسەركردنی كێشەكان لەسەر بنەمای دەستوور كرایەوە.
كێشەكانی نێوان هەرێم و عیراق و كۆتاییهێنان بە ناكۆكییەكان تەوەرێكیتری كۆبوونەوەكە بوو، هەردوولا جەختیان لە یەكخستنی هەوڵەكان كردەوە لەپێناو داهاتوویەكی سەقامگیر و پرشنگدار.