وەزارەتی پەروەردەی عێراق: ناوی زیاتر لە دوو ملیۆن خوێندکار تۆمارکراوە بۆئەوەی مانگانە بڕێک پارە وەربگرن

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی عێراق ئاشکرایکرد، ناوی زیاتر لە دوو ملیۆن قوتابییان بۆ فەرمانگەی تۆماری شایستەکان ناردووە، کە بەشێوەی مانگانە بڕێک پارەیان بۆ دابین دەکرێت.

کەریم سەید، وتەبێژی فەرنی وەزارەتی پەروەردەی عێراق ڕایگەیاند،” ناوی زیاتر لە دوو ملیۆن خوێندکار تۆمارکراوە، بۆئەوەی لەساڵی خوێندنی 2024-2023 بەشێوەی مانگانە بڕێک پارە وەربگرن”.

ڕوونیکردەوە، بە هەماهەنگی نێوان وەزارەتی پەروەردە، فەرمانگەی تۆماری شایستەکان و وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی ناوی ئەو خوێندکارانە تۆمارکراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێداچوونەوە و وردبینی بۆ ناوەکان کراوە و ڕەوانەی لایەنی پەیوەندیدارکراوە، بۆئەوەی دەست بە دابەشکردنی پارەکە بکرێت، کە لەڕێگای هەژماری بانکییەوە حەواڵەی بەخێوکەری قوتابییەکە یان خوێندکارەکە دەکرێت.

لەکاتێکدا، برێک پارە بەشێوەی مانگانە لە یاسای بودجەی ساڵی 2023 تارخانکراوە بۆ ئەو قوتابی و خوێندکارانەی بەخێوکەرەکانیان موچەی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی وەردەگرن، بەشێوەیەک بۆ قوتابیانی قۆناغی سەرەتای 30 هەزار دینار و خوێنکارانی ناوەندی و ئامادەیش 50 هەزار دینار.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا