پۆلیسی ڕاپەڕین: لە قەڵادزی هاوڵاتیەک کوژرا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، تەرمی کەسێک لەسەر شەقامی 60 مەتری قەڵادزێ دۆزراوەتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، کەمێک پێش ئێستا هێزەکانمان ئاگادارکران بەبوونی تەرمێک لە قەڵادزێ لە نزیک شەقامی 60 مەتری.

ئەوەشی خستەڕوو، پاش گەیشتنمان بۆ شوێنی ڕووداو دەرکەوت هاوڵاتیەک بەناوی ( ئـ . ر .ٲ ) ڕەگەزی نێر، لەدایک بووی ساڵی 1973، کوژراوە و دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە و توێکاری بۆ تەرمەکەی دەرکەوت شوێنەواری 5 فیشەکی چەکی جۆری کڵاشینکۆف بەسەر جەستەیەوە هەیە.

وتیشی، تیمی بەڵگەکانی تاوانی پشدەر لە شوێنی ڕووداوەکە ژمارەیەک قاوەنی کڵاشینکۆفیان دۆزیوەتەوە و بۆ ئەم مەبەستەش ڕێوشوێنی یاسایی لەسەر ڕووداوەکە دەستی پێکردووە.

بە وتەی کوڕی تاوانلێکراو “باوکی کێشەی لەگەڵ کەسدا نەبووە و ناشزانن کێ کوشتوویەتی”، لە ئێستاشدا پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە ڕێکخراوە و لێکۆڵینەوەش دەستی پێکردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا