نرخی کارەبای موەلیدەی ستییەکان بۆ مانگی ئادار دیاریکرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، نرخی کارەبای موەلیدەی ستییەکان بۆ مانگی ئادار دیاریکرا.

ئەمڕۆ سێشەممە26ی ئادار، کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە،” لیژنەی باڵای دیاریکردنی نرخی کارەباى کۆمەڵگاکانى نیشتەجێبوون (ستییەکان) کۆبوونەوەیەکی سازکردو تیایدا نرخی کیلۆواتی کارەبای موەلیدەی بۆ مانگی (3) ئادار دیاریکرد، کە بریتییە لە 252 دینار بۆ هەر کیلۆواتێک”.

ئاماژەی بەوەکرد، بەپێی نرخی گازوایل  لەبازاڕ و ئەو توێژینەوەیەی بۆ خەرجی موەلیدەی ستییەکان ئامادەکراوە نرخی کیلۆوات ئاوەڕێک کارەباى موەلیدەى ستییەکان بۆ ئەم مانگە بریتییە لە 252 دینار”.

ڕوونیکردەوە، لە مانگى 2 (شوبات) نرخى کیلۆواتێک کارەباى موەلیدەى ستییەکان 254 دینار بوو، ئەوەش واتە نرخى کیلۆواتێک دوو دینار دابەزیووە.

جەختیکردەوە، پێویستیە سەرجەم ستیيەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی پابەندبن بەنرخەکەوە، بەپێچەوانەوە ئەگەر زیاتر لەو نرخە وەربگرن رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا