چوارچێوەی هەماهەنگی: محەمەد شیاع سودانی تاكە كاندیدە

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

چوارچێوەی هەماهەنگی رۆژی دووشەممە 19_9_2022، بە ئامادەبونی تەواوی سەركردەكانی، كۆبونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا و لە دوای كۆبوونەوەكە راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و جەختدەكاتەوە تاكە كاندیدیان بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی نوێی عێراق، محەمەد شیاع سودانیە و سەرجەم دەنگۆكانی گۆڕینی كاندیدەكەیان رەتدەكەنەوە.

چوارچێوەی هەماهەنگی لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، رۆژی دوشەممە چوارچێوەی هەماهەنگی بە ئامادەبونی تەواوی سەركردەكانی، كۆبونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا و لەو كۆبونەوەیەدا تاوتوێی دۆخی سیاسی و ئەمنی وڵات كرا، هەوڵەكانی سەرخستنی چلەی ماتەمینی ئیمام حسێنی بەرزنرخاند.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، چوارچێوەی هەماهەنگی پابەندبونی خۆی بە محەمەد شیاع سودانی وەك تاكە كاندید بۆ سەرۆك وەزیران نوێكردەوە و هەمو دەنگۆكانی دیكەی گۆڕانكاری لەكاندیدەكە رەتدەكەنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا