پارتی لەكەركوك بایكۆتی هەڵبژاردن دەشكێنێت

پۆڵەتیك پرێس
بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، بەپێی ئەو بەرنامەی پارتی بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق لەناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم دایناوه‌، كۆتایی بەبایكۆت دەهێنێت و لەسەرجەم پارێزگاكان بەشداری هەڵبژاردن دەكات.

خەسرۆ گۆران، بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی بەپۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند، هێشتا كات ماوە بۆئەوەی پارتی قسە لەسەر دروستكردنی لیستی هاوبەشی نێوان لایەنەكان بكات، بەتایبەت لەسنوری پارێزگای كەركوك، بۆدروستكردنی یەك لیستیش پارتی هیچ هەنگاوێكی نەناوە، ھیچ ھاوپەیمانیەتییەك بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردن لە كەركووك ئەنجامی بەدەست نەهێناوە”.

وتیشی: “پارتی بۆهەڵبژاردنی ئەمجارە بەشداری هەڵبژاردن دەكات و كۆتایی بەبایكۆت لەناوچەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان دەهێنێت “.

بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی ئاماژەی بەوەشكرد، یەك لیستی نێوان لایەنەكان بۆ ئەودۆخەی ناوچەكانی هەرێم گرنگە، بەڵام زووە قسە لە سەردروستكردنی هاوپەیمانی نێوان لایەنەكان بكرێت چونكە هەڵبژاردن دواخراوە.

وتەكانی بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی لەكاتێكدایە، پارتی بەردەوام ناوچە جێناكۆكەكان بە “داگیركراو” ناودەبات و بەوتەی لێپرسراوانی حیزب و لایەنەسیاسیەكان لە كەركوك، پارتی خۆی لەدروستكردنی یەك لیستی و بەشداریكردن له‌كۆبونەوەكان دەدزێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا