د.لەتیف رەشید: هەڵەبجەییەكان شایانی خزمەتی زیاترن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆك كۆماری عیراق بەشداری ساڵیادی كیمیابارانكردنی هەڵەبجە دەكات و تاجەگوڵینەی رێزو وەفا لەسەر مۆنۆمێنتی هەڵەبجە دادەنێت و لە وتەیەكیشدا دەڵێت: دڵخۆشم بە بڕیارەكەی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق لەبارەی بەپارێزگا بوونی هەڵەبجەوە، هەڵەبجەییەكان شایەنی خزمەتی زیاترن، چونكە هەڵەبجە بوو خەبات و قوربانیدانی گەلی كوردی بەجیهان ناساند.

د.لەتیف رەشید سەرۆك كۆماری عیراق لە مەراسیمی ساڵیادی كیمیابارانكردنی هەڵەبجەدا رایگەیاند: كارەساتی هەڵەبجە هەستی هەموو جیهانی هەژاند و هەڵەبجە شاری قوربانیدانی هەموو جیهانە، دەبێت هەموومان رێگربین تا كارەساتێكی لەو شێوەیە هەرگیز دووبارە نەبێتەوە.

وتیشی: پێویستە هەڵەبجە بكریتە نمونەی شاری قوربانیدان نەك لە كوردستان بەڵكو لە هەموو جیهان، جێی خۆیەتی دەستخۆشی لەئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بكەم كە بڕیاریدا هەڵەبجە ببێتە نۆزدەهەمین پارێزگای عیراق، بەم بۆنەیەشەوە پیرۆزبایی لەخەڵكی هەڵەبجە دەكەم، هەروەها هەوڵەكانمان بەردەوام دەبیت تا لەپەرلەمانی عیراقیش بڕیارەكەی ئەنجومەنی وەزیران پەسەند بكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا